زانایه‌كی كورد ڤاكسینی كۆرۆنای دۆزییه‌وه‌ و ته‌ندروستی جیهانییش مۆڵه‌تی پێدا

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

ئاژانسی میهری ئێرانی بڵاویكرده‌وه‌، “ئێستا كە هەشت مانگ به‌سه‌ر بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا لە ئێران تێدەپەڕێت و ڕۆژانە ژمارەیەكی زۆر لە خەڵك دەكوژێت، زانایه‌كی كورد یەكەم دەرمانی كۆتایی هێنەری بە كۆرۆنا دروست كردووە.”

پڕۆفیسۆر عەلی مستەفایی، داهێنەری داهێنه‌ری ڤاكسینه‌كه‌، ڕایگەیاند: “دەرمانەكە توانیویەتی مۆڵەتی سەرەتایی ڕێكخراوەی تەندروستی ئێران وەربگرێت و پەسەند كراوە.”

ده‌شڵێت، “ئەم دەرمانە بەشێوەیەكی نوێ لەسەر ڕەگی چەندین گیای ناوچەكە دروست بووە، كە تایبەتمەندی دەرمانییان هەیە و تاوه‌كو ئێستاش به‌م ده‌رمانه‌ 2 هەزارو 500 نەخۆشم لە كۆرۆنا ڕزگاركردووه‌ و لەبارەی پاشهاتەكانی بەكارهێنانی ئەم دەرمانەوه‌ ده‌ڵێت، ڕەگی دەرمانەكە گیاییە و هیچ پاشهاتێكی نییە و زیانی نابێت بۆ ئەوانەی بەكاری ده‌هێنن.”

باسی له‌وه‌شكردووه‌، “كە ئەوانەی بە سووكی تووشی كۆرۆنا بوونە، بەم دەرمانە یەكسەر چاك دەبنەوە و بۆ چارەسەری ئەوانەش كە بە قورسی تووشی كۆرۆنا هاتوون، زۆر بە كەڵكە و كاریگەری زۆر باشی هەیە.”

ھەواڵی زیاتر