دراوە فەڕمییەکانی جیھان

بە فەڕمی بڕی 162 جۆر دراوی لە جیھان ھەیە و لەم ژمارەیە 47 جۆریان ئاڵوگۆڕیان بە پێی ڕێژەیی گۆڕینەوە پێ دەکرێت.

بۆ نموونە: دۆلاری ئەمەریکی بەرانبەر بە دیناری عێراقی و ھتد..

کۆنترین جۆری دراو تا ئێستا کاری پێ بکرێت “ستێرلین” پاوەندی بەریتانیایە کە ئێستا پێی دەوترێت پاوەند و تەمەنی زیاتر لە 1200 ساڵە.

دراو گرنگی تایبەتی ھەیە بۆ ژێرخانی ئابووری وڵات، چونکە سەرەڕای بەکارھێنانی لە ناوخۆی وڵات، دەکرێت وا لە وڵاتانی دیکەی جیھان بکرێت، تاکو دراوێکی تایبەت بەکاربھێنن بۆ بازرگانیەکانی وەک نەوت و زێڕ ھتد…

بانکی ناوەندی و کۆمپانیا زەبەلاحەکانی وەبەرھێنان، دراویک بەکار دێنن بۆ ئاڵوگۆڕی نیودەوڵەتی بە بڕێکی زۆر، ئەمەش وا لە دراوێکی تایبەت دەکات ھەمیشە سوود لە ئاڵوگۆڕەکان وەربگرێت و مەترسی کەمبوونەوەی بەھای دراوەکەش کەم دەکاتەوە.

لە ھەمان کاتدا وا لە وڵاتانی جیھان دەکات ئەم جۆرە دراوە وەک دۆسیەی نیودەوڵەتی بەکار بێنن. وەکو دۆلاری ئەمەریکی کە نرخی نەوتی لەسەر دیاری دەکرێت، بە ڕێژەیەکی زۆر کە لە 63% ئاڵوگۆڕی جیھان پێکدەھێنێت.

مارکی ئەڵمانی ڕۆڵی گرنگی ھەبوو لە ئاڵوگۆڕی ناوخۆی ئەوروپا، تا بەرھەم ھێنانی یۆرۆ لە ساڵی 1999 کە بە بڕی تەنھا 16% ئاڵوگۆڕی نێودەوڵەتی پێکدەھێنێت.

بڕی دۆلاری ئەمەریکی 6.7 تریلیۆن دۆلارە بەرانبەر بە 2.2 تریلیۆن یۆرۆ لە بانکی ناوەندی تا ساڵی 2019

ھەواڵی زیاتر