جەنگی ئاو بەڕێوەیە؟

جەنگی ئاو
لە سایەی گۆڕانی کەشوهەوا و شێوانی ژینگەدا

بەپێی لێکۆڵینەوەیەکی هاوبەش لە نێوان سەنتەری توێژینەوەی هاوبەشی کۆمسیۆنی ئەوروپا ( JRC) و خوێندنگای ئابوری لە زانکۆی تۆلۆوس و بەشی ئابوری زانکۆی ڤینیسیا و فۆرمی ئیکۆنۆمی جیهانی، کە لە ٢٠١٥ تا کۆتایی ٢٠١٧ ی خایاندووە.

تێیدا لەسەر نەخشەی جیهانی پێشبینی ئەو خاڵ و ناوچانەیان کراوە کە جەنگ یان ئاژاوەی نێودەوڵەتی و هەرێمایەتیان لەسە ئاو تێیاندا ڕودەدات.
بەپێی داتابەیسی ئاوی جیهانی ئەو ڕاستیە خراوەتە ڕوو کە لە مێژوودا نزیکەی ٦٥٥ ڕوبەڕووبوونەوە لەسەر کێشەی ئاو ڕویداوە و بۆ یەکەم جاریش ٣ هەزار ساڵ پێش ئێستا و لەسەردەمی سۆمەرییەکاندا بووە و دواتریشیان لە ساڵی ٢٠١٨ لە باکوری ئەمەریکا بوو.

بەڵام هەر لەم لێکۆلینەوە هاوبەشەدا پێشبینیشیان کردووە کە ٧٥ بۆ ٩٥%ی کۆی جەنگ و ڕووبەڕووبونەوەکان بکەوێتە ٨٠ ساڵی داهاتوو کە ژمارەیان ئێجگار زیاتر لەو ژمارەیە دەبێت و هۆکاری زیادبوونەکەش بۆ دوو هۆکار دەگەڕێتەوە کە ئەوانیش بریتین لە:

١ــ زۆربوونی ژمارەی دانیشتووان
٢ــ گۆڕانی کەش و هەوا و تێکچوونی ژینگە.

دیار شێخ غریب
ماستەر لە زانستە ژینگەییەکاندا

ھەواڵی زیاتر