نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە سوپای عێراق بۆردوومان کرا
بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە 25-03-2026، هێرشێکی چڕی ئاسمانی کرایە سەر نەخۆشخانەیەکی سەربازی لە ناو جەرگەی بنکەی حەبانییە لە پارێزگای ئەنبار.
بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوەیەک لە وەزارەتی بەرگریی عێراق کە بۆ میدیاکان قسەی کردووە، لە ئەنجامی ئەم بۆردوومانەکەدا حەوت سەرباز گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون.
سەرچاوەکە جەختی لەوە کردووەتەوە لەوەی ئەو شوێنەی کراوەتە ئامانج تایبەت بووە بە سوپای عێراق، هیچ بنکە یان مەڵبەندێکی هێزەکانی حەشدی شەعبی و گرووپە چەکدارەکانی دیکەی عێراقی لێ نەبووە.
تاوەکو ئێستا لایەنە فەرمییەکان بە وردی هۆکاری بۆردوومانەکە و ناسنامەی فڕۆکەکانیان ئاشکرا نەکردووە، بەڵام تیمە تەندروستییەکان سەرقاڵی گواستنەوەی بریندارەکانن بۆ نەخۆشخانەکانی نزیک لە ناوچەکە.