مەسرور بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی میسر دەکات
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەگەڵ کونسوڵی گشتیی میسر لە کوردستان کۆبوویەوە و پەیوەندیی دوولایەنەیان تاوتوێ کرد.
ڕۆژی دووشەممە 12/01/2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە باڵیۆز مەحموود فاروق یوسف، کونسوڵی گشتیی میسر لە هەرێمی کوردستان کرد.
بەپێی بڵاوکراوەی ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی سەردانی ئەم دواییەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بۆ قاهیرە و دیداری لەگەڵ سەرۆک کۆماری میسر عەبدولفەتتاح ئەلسیسی کرا
کونسوڵی گشتیی میسر ، ئاماژەی بە گرنگیی سەردانەکە و ڕۆڵی لە پێشخستنی زیاتری پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کرد و خواستی وڵاتەکەشی بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.
سەرۆکوەزیران، پيزانینی بۆ ڕۆڵی میسر و سەرۆک سیسی لە پشتیوانیکردنی پرسی کورد و ئاشتیی و سەقامگیریی ناوچەکەدا دەربڕی.