هەڵوێستی ئەمەریکا لەبارەی هێرشە درۆنییەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر

ئەلینا رۆمانۆوسکی: بە توندی سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر ژێرخانی وزەی هەرێمی کوردستان دەکەین.

ڕۆژی هەینی 26ـی 4ی 2024 ئەلینا رۆمانۆوسکی، باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق ڕایگەیاند: بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە دەکەین ئەمشەو کرایە سەر ژیرخانی وزە لە هەرێمی کوردستان کە بووە هۆی کوژران و برینداربوونی کارمەندانی شوێنەکە.

ئەلینا رۆمانۆوسکی وێڕای دەربڕینی هاوخەمی بۆ قوربانییانی هێرشەکە، داوای لە دەسەڵاتدارانی عێراق کردووە لێکۆڵینەوەی تەواو لە ڕووداوەکە بکەن و بکەرانی ڕووبەڕووی دادگا بکەنەوە.

هەروەها باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق جەختی لە هەڵوێستی وڵاتەکەی کردووەتەوە بۆ بەردوامی لە کارکردن لەگەڵ هەردوو حکوومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق بۆ پاڵپشتیکردن لە ئاسایش، سەقامگیری و سەروەری عێراق.

ھەواڵی زیاتر