لێدوانی ئەمریکا و ئیسرائیل لەبارەی هێرشەکەی سەر بابل

دوای ئەمریكا  ئیسرائیلیش ڕەتیدەكاتەوە پەیوەندی بە بۆردوومانەكەی بابلەوە هەبێت.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ، ناوەندی سەربازیی كالسۆ، كە تایبەتە بەهێزەكانی حەشدی شەعبی، لەباكووری شاری بابل بۆردومانكراو دەنگی چەند تەقینەوەیەكی بەهێزیش بیسترا. بەپێی سەرچاوە نافەرمی و سەرەتاییەكان كوژراوێک و حەوت بریندار لە ڕیزی چەكدارانی حەشدی شەعبی هەیە.

دوای ئەوەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریكا ڕەتیکردەوە هێزەكانیان بۆردوومانی بنكەی كالسۆیان كردبێت لە بابل.

بەرپرسێكی ئیسرائیلیش بە CNN ڕاگەیاند، “تەلئەڤیڤ هیچ پەیوەندییەكی بەو تەقینەوەیە نییە كە لە عێراق ڕوویدا”.

ھەواڵی زیاتر