لێدوانی سوپای ئیسرائیل لەبارەی هێرشەکانی ئێرانەوە

سوپای ئیسرائیل شکستهێنانی %99ی هێرشە مووشەکیەکەی ئێرانی ڕاگەیاند.

دانیاڵ هەگاری، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل رایگەیاند: “هەموو هێرشەکەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل شکستیهێنا و تەنیا کچێکی تەمەن 10 ساڵان بریندار بووە.”

گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل راشیگەیاند: “ئێمە هەموو کارێک دەکەین بۆ ئەوەی هەرچی زانیاریی نوێ هەیە، بە گەلی خۆمانی رایبگەیەنین، ئێران زیاتر لە 300 مووشەک و درۆنی ئاراستەی ئیسرائیل کردووە و 99٪ـی تێکشکێنران، ئەمەش سەرکەوتنە، کە بەهۆی تەکنەلۆژیای بەرزمان توانیمان ئەو سەرکەوتنە بەدەست بهێنین.”

ھەواڵی زیاتر