رۆژهەڵاتی ناوەراست شڵەقاوە و وڵاتان ئاسمانیان دادەخەن

بەهۆی نزیکبوونەوەی ئەگەری سەرهەڵدانی شەڕ لە نێوان ئێران و ئیسرائیل، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە دۆخێکی هەستیاردا تێدەپەڕێت و لە دوایین کاردانەوەدا، ئوردن ئاسمانی خۆی داخست.

دەستەی رێکخستنی فڕۆکەوانیی سڤیلی ئوردن رۆژی شەممە، لە راگەیەنراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات، بڕیاریانداوە “بە شێوەیەکی کاتی”، لە کاژێر 11:00ی ئەمشەوەوە بە کاتی نێوخۆ، کە دەکاتە هەمان کاتی هەولێر، ئاسمانی ئوردن بە رووی هەموو فڕۆکەیەک دابخات.

دەستەکە دەڵێت: لە پێناو پاراستنی سەلامەتی و ئاساییشی فڕۆکەوانیی سڤیل لە ئاسمانی ئوردن و لە ژێر رۆشنایی زیادبوونی مەترسییەکان لە ناوچەکە ئەم بڕیارەی داوە.

هاوکات سوپای ئیسرائیل بۆ ماوەی 48 کاتژمێر باری نائاسایی سەرتاسەری راگەیاند.

لەلایەکی تریشەوە، دەستەی فڕۆکەوانی عێراقی، گەشتەکانی بۆ تاران راگرت.

ھەواڵی زیاتر