ماکرۆن داواکەی رەتکردەوە و مردنی خۆیی راستەوخۆ پەخشکرد

پیاوێکی فەرەنسی دوای ئەوەی بێئومێد دەبێ لە چاکبوونەوە، داوا لە ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا دەکات کە واژۆ لەسەر کوشتنی “بە بەزەییانە”ی بکات، بەڵام ماکرۆن داواکەی رەتدەکاتەوە.

کوک، ئەو پیاوە تەمەن 57 ساڵانەیە، لە تەمەنی 34 ساڵییەوە تووشی نەخۆشی بووبوو، دوای ئەوەی پزیشکەکان بێهیوای دەکەن لە چاکبوونەوە، داوا لە ئیمانوێل ماکرۆن دەکات واژۆ لەسەر کوشتنی “بە بەزەییانە”ی بکات، بەڵام ماکرۆن داواکەی رەتدەکاتەوە، ئەویش مان لە خواردن دەگرێت تاوەکو دەمرێت و چرکەساتی مردنەکەشی راستەوخۆ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پەخش دەکات.

کوک لە نامەیەکیدا بۆ ماکرۆن، داوای هەمواری یاسای نەکوشتنی نەخۆشی کرد، بەڵام ماکرۆن نەیتوانی داواکەی جێبەجێ بکات.

ھەواڵی زیاتر