ئەو خۆراکانە چین نابێت منداڵی خوار تەمەن یەک ساڵ بیانخوات؟

له‌ شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ته‌مه‌نی منداڵدا شیری دایك باشترین خۆراكه‌، له‌ شه‌ش مانگییه‌وه‌ پێویست به‌ خۆراكی دیكه‌ ده‌كات به‌ منداڵ بدرێن، به‌ڵام وریابه‌ ئه‌مانه‌ی تێدانه‌بێ:

۱.شەکر:

زیان بەخشە بۆ مناڵی خوار یەک ساڵ و وای لێدەکات خۆراک و میوە کەم بخوات.

۲.خوێ:

منداڵ خوێی پێویستی لە سەوزە دەستدەکەوێت، به‌ڵام خواردنی خوێ لەو تەمەنەدا فشار دەخاتە سەر گورچیلە،هه‌روه‌ك ده‌ركه‌وتووه‌ ئەو منداڵانەی لەو تەمەنەدا خوێیان پێدەدرێت لە گەورەی دا زۆرتر تووشی نەخۆشی دڵ دەبن.

۳.هەنگوین:

بەکتریای کلۆستریدیۆمی تێدایە دەبێتەهۆی سکچوون و شیر خواردن کەمدەکات.

٤.شیری مانگا:

جه‌سته‌ی منداڵ توانای هەرسکردنی نییە و هۆکارە بۆ دروستبوونی هه‌سته‌وه‌ری.

٥.سپێنەی هێلکە:

هۆکاری سەرەکییە بۆ هه‌سته‌وه‌ری و دواخستنی گەشەی منداڵ.

٦.خواردنی ئامادەکراو:

لە بەر کەمبوونی بەهای خۆراکییەکەی و بوونی خوێ و شەکر لەنێویدا.

باشترین خۆراکیش، خۆراکی تازە ئامادەکراوە.

لەشکر حه‌مید

ئەندازیاری خۆراک

ھەواڵی زیاتر