کەشێکی سارد و باراناویی ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات

پیشبینی دەکرێت سبەی بە بەراورد بە ئەمڕۆ، نزیکەی 10 پلەی سیلیزی دابەزێت، هەروەها کەش و هەوا بەرەو ساردی بڕوات و باران و بەفریش ببارێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی ڕایگەیاند؛ لە درەنگانی ئەمشەوەوە بارستە هەوایەکی سارد روو لە ناوچەکە دەکات و دەبێتە هۆی دابەزینی بەرچاوی پلەکانی گەرما و دابارینی باران و بەفر لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان.

کەشی ئەمڕۆ یەکشەممە


بەرزترین پلەکانی گەرمای ئەمڕۆ:

هەولێر: 29 پلەی سیلیزی
پیرمام: 24 پلەی سیلیزی
سۆران: 25 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 17 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 27 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 28 پلەی سیلیزی
دهۆک: 26 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 26 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 28 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 30 پلەی سیلیزی

کەشی سبەی دووشەممە 4ی نیسانی 2026

بەهۆی هاتنی بارستە هەوایەکی سارد، پلەکانی گەرما بە شێوەیەکی بەرچاو دادەبەزن. ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و ئەگەری باران و تەزرە لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان هەیە. لە سەنتەری پارێزگاکان ئەگەری دابارینی تۆز و خۆڵ هەیە بە تێکەڵی لەگەڵ دڵۆپە باران.

بەرزترین پلەکانی گەرمای سبەی:

هەولێر: 19 پلەی سیلیزی
پیرمام: 17 پلەی سیلیزی
سۆران: 16 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 8 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 17 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 19 پلەی سیلیزی
دهۆک: 16 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 15 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 20 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 22 پلەی سیلیزی

ھەواڵی زیاتر