مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی کرێکاراندا بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: پاراستنی مافەکانی کرێکاران و باشترکردنی هەلومەرجی ژیان و کارکردنیان دووپات دەکەینەوە.
لە ڕۆژی جیهانیی کرێکاراندا، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی گشت کرێکارانی کوردستان و جیهان دەکەم و هیوای تەندروستی و ئاسوودەییان بۆ دەخوازم.
ماندووبوون و ئەرک و کار و تێکۆشانی كرێكارانی كوردستان، لە پرۆسەی بنیاتنانەوە و ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدانی ئابووریی هەرێمی کوردستان زۆر بە بەرزی دەنرخێنم.
لەم بۆنەیەدا، پابەندبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە پاراستنی مافەکانی کرێکاران و باشترکردنی هەلومەرجی ژیان و کارکردنیان دووپات دەکەینەوە.
ڕۆژی جیهانیی کرێکاران پیرۆز بێت و ئومێدەوارم هەمیشە مافەکانیان پارێزراو بێت و دوور بن لە هەموو جۆرە ستەملێکردن و چەوساندنەوەیەک.