مەسرور بارزانی و مەزڵووم عەبدی دۆخی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن

ئەمڕۆ دووشەممە، 2ـی ئاداری 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەلایەن مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) پێگەیشت.

لەو پەیوەندییەدا، هەردوولا گفتوگۆیان دەربارەی دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان و دوایین پێشهات و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە کرد. تەوەرێکی سەرەکی گفتوگۆکە تەرخانکرا بۆ جەختکردنەوە لە گرنگیی پاراستنی ئاسایش و ئارامی؛ پێویستی دەستەبەرکردنی سەقامگیری لە هەرێمی کوردستان، هاوکات هێورکردنەوەی ئاڵۆزییەکان؛ کارکردن بۆ دوورخستنەوەی مەترسییەکان لە تەواوی ناوچەکە بە گشتی.

ئەم پەیوەندییە لە کاتێکدایە کە ناوچەکە بە گۆڕانکارییەکی خێرای سیاسی و ئەمنیدا تێدەپەڕێت و هەماهەنگی نێوان لایەنەکان بە گرنگ دەزانرێت بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکان.

ھەواڵی زیاتر