چەند گەشتێکی ئاسمانی بۆ ئێران هەڵوەشانەوە و وڵاتانی ئەوروپا هۆشداریی دەدەن

بەهۆی ئاڵۆزییەکانی ئەم دواییەی ناوچەکە و مەترسییەکانی هەڵگیرسانی جەنگ، وڵاتێک گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ ئێران هەڵوەشاندەوە و سێ وڵاتی دیکەش هۆشداریی خێرا بە هاووڵاتیانیان دەدەن.

دوایین گۆڕانکارییەکان و بڕیاری وڵاتان:

تورکیا: فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئیستەنبووڵ و ئەنقەرە بە فەرمی بڕیاری دا سەرجەم گەشتەکانی ئەمشەو بۆ تاران هەڵوەشێنێتەوە.

ئیتاڵیا: وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە هۆشدارییەکی توندی بڵاوکردەوە و داوای لە هاووڵاتیانی کردووە بە زووترین کات ئێرانجێبهێڵن، جەختیشی کردووەتەوە بەهیچ شێوەیەک گەشت بۆ ناوچەکە نەکەن چونکە دۆخەکە بە تەواوی مەترسیدارە.

بەریتانیا: لە هەنگاوێکی دیپلۆماتیدا کە نیشانەی تێکچوونی دۆخەکەیە، بەشێکی کارمەندانی باڵیۆزخانەی بەریتانیا لە تارانکشانەوە.

فەرەنسا: ڕێنمایی تایبەتی بۆ هاووڵاتیانی لە ئیسرائیل، قودس و کەرتی ڕۆژئاوا دەرکردووە و داوای لێکردوون لە پەناگەکان بدۆزنەوە.

ڕاگرتنی گەشتەکان و هۆشداریی وڵاتانی ئەوروپا،  هاوکاتە لەگەڵ بەرزبوونەوەی گرژییە سەربازییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پێشبینی دەکرێت گۆڕانکاری زیاتریش لە ناوچەکە ڕوو بدات.

ھەواڵی زیاتر