پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی واژۆی لەسەر دەسەڵاتی(کارگێڕی،دارایی،یاسایی،پەیوەندییەکان)ی فەرماندەی فەرماندەیی دەڤەرەکانی وەزارەتی پێشمەرگە کرد.
دەقی پەیامەکەی پێشەوا هەورامانی:
لە چوارچێوەی هەوڵەکانی چاکسازی لە هێزی پێشمەرگەی کوردستان کە کارنامەی کابینەی نۆ بووە، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی واژۆی لەسەر دەسەڵاتی(کارگێڕی،دارایی،یاسایی،پەیوەندییەکان)ی فەرماندەی فەرماندەیی دەڤەرەکانی وەزارەتی پێشمەرگە کرد.
لە چوارچێوەی ڕێکخستن و یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان ئەمڕۆ سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی دەسەڵاتەکانی فەرماندەیی دەڤەرەکانی واژووکرد، ئەمە خواستێکی هاوپەیمانان و پێکهاتەکانی وەزارەتی پێشمەرگەو ڕێکەوتنی ستراتیژی بوو بۆ یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و وەزارەتی پێشمەرگە لەم پڕۆسەیەدا هەوڵی زۆرییان داوەو کارییان بۆیکردووە.
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پاڵپشتی بەردەوامی ئەوەی کردووە کە هەرێمی کوردستان خاوەنی یەک هێزی پێشمەرگەی یەکگرتووبێت، لەم پێناوەشدا هەوڵ و پاڵپشتی بەردەوامی هەبووە، ئەم بڕیارەی ئەمڕۆش واژوو کرا، لە چوارچێوەی ئەو هەوڵانەدایە.