داوا لە عێراق دەكرێت هاوشێوەی كوردستان گرنگی بە سەوزایی بدات

هۆشداری لەبارەی كەمبوونەوەی سەوزایی لە عێراق دەدرێت و داوا دەکرێت سوود لە ئەزموونی هەرێمی كوردستان وەربگیرێت.

ڕێكخراوێكی ژینگەپارێزی بەناوی ڕوانگەی عێراقی سەوز، هۆشداری لەبارەی كەمبوونەوەی سەوزایی لە عێراق دەدات، داوا دەكات سوود لە ئەزموونی هەرێمی كوردستان لە بواری سەوزایی وەربگیرێت.

ڕاشیگەیاندووە، “كەمتەرخەمیی حكومەتی عێراق و هاووڵاتییان و زۆربوونی شوێنی نیشتەجێبوون وای كردووە، ڕێژەی سەوزایی كەم ببێتەوە”.

شایەنی باسە، ڕێژەی سەوزایی لە عێراق بەجۆرێك كەمبووەتەوە كە لە باخچەكانی ناو شارەكان تەنیا دەگاتە لە %38 و ئەو ڕێژەیەش كەمترە لە ستانداردی جیهانی.

ئەمە لەکاتێکدایە، له پێنج ساڵی ڕابردووی كاركردنی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا، كار و چالاكیی زۆر لە بواری ژینگە كراون، ڕووبەری سەوزایی گەیشتووەتە 18%، لەكاتێكدا ستانداردی جیهانی بۆ ڕێژەی سەوزایی 15% یە.

ھەواڵی زیاتر