بەرهەمهێنانەوەی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر ئاسایی دەبێتەوە

بەپێی ڕاگەیەنراوی کۆمپانیای دانەغاز، ئاستی بەرهەمێنان لە کێڵگەی کۆرمۆر گەیشتووەتەوە سەروو ئاستی 500 ملیۆن پێ سێجا.

کۆمپانیای دانەغاز ڕایگەیاند: ئێستا توانای بەرهەمهێنانی ڕۆژانەی دامەزراوەکە لە 500 ملیۆن پێ سێجا ستانداردی غاز و 1100 تۆن غازی شل و 15 هەزار بەرمیل گازی چڕ تێدەپەڕێت.

کۆمپانیاکە دەڵێت: دەستپێکردنەوەی پرۆسەی بەرهەمهێنان لەسەر بنەمای ئەو ڕێوشوێنە چارەنووسسازانە دێت کە حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان گرتوویانەتەبەر لەسەر ئاستی ئەمنی و بەهێزکردنی بەرگرییەکان بەشێوەیەکی بەرچاو لە کێڵگەی کۆرمۆر.

ئەمەش دوا ئەوەدێت، لەچەند رۆژی ڕابردوو بە درۆن هێرش کرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر، بەرهەمهێنانی غاز لەو کێڵگەیە وەستا و بەو هۆیەشەوە ناردنی غاز بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا وەستا.

ھەواڵی زیاتر