نرخی زێڕ بەرزترین ئاستی لە مێژوو تۆمارکرد

رۆژی دووشەممە، 1ـی نیسانی 2024، بەپێی شرۆڤەکاران بەهۆی پشووەکانی ئیستەر [جەژنی قیامەی کریستیانەکان]ـەوە گۆڕانکاری لە بەهای دۆلار رووینەداوە، بەو هۆیەشەوە نرخی زێڕ بەردەوام بووە لە بەرزبوونەوەکانی چەند هەفتەی رابردووی خۆی.

نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بەرزبووەوە بۆ 2265 دۆلار. ئەوەش بە بەرزترین ئاستی نرخی زێڕ لە مێژووی بازاڕە داراییەکاندا دادەنرێت کە تاوەکو ئێستا تۆمارکراوە.

زوانی مێهتا، شرۆڤەکاری بازاڕە داراییەکان سەر بە پلاتفۆرمی ( ئیف ئێکس ستریت)، لەوبارەیەوە راگەیاند، “بازرگانانی زێڕ گرەویان لەسەر ئەوە کردووە کە بانکی ناوەندی ئەمریکا لە مانگی شەشەوە دەست بە کەمکردنەوەی رێژەی سوودی بانکی دەکات، ئەوەش گەشبینی لە بازارە داراییەکان دروستکردووە.”

لە بازارەکانی هەرێمی کوردستانیش نرخی یەک مسقاڵ زێری عەیار 21 بۆ نزیکەی 470 هەزار دینار بەرزبووەوە.

ھەواڵی زیاتر