سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی ئیمارات کۆدەبێتەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 2/12 سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی، لە شاری ئەبوزەبی پایتەخت, لەگەڵ شێخ محەمەد بن
زاید ئال نەهیان سەرۆکی میرنشینی عەرەبیی یەکگرتوو (ئیمارات) کۆبووەوە.
لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا ، سەرۆکی حکومەت پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆی بۆ گیان لەدەستدانی سێ سەربازی ئیماراتی لە سۆماڵ بە سەرۆکی ئیمارات گەیاند.
هەردوولا هاوڕابوون لە سەر پتەوکردنی زیاتری پەیوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیمارات و پەرەپێدانی هاوکاری و هاوئاهەنگی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا .

ھەواڵی زیاتر