مەسرور بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە 10/10، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ستیڤن هیچنس، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد .
بابەتی سەرەکی کۆبوونەوەکە ، تایبەت بوو بە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ . هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی کێشەکان سیاسیین و پێویستە لە چوارچێوەی دەستوور و ڕێککەتنەکان چارەسەر بکرێن .

سەرۆکی حکومەت دووپاتی کردەوە کە پێویستە مافە دەستوورییەكانی هەرێمی كوردستان وەك قەوارەیەکی فیدڕاڵ پارێزراو بن.

باڵیۆزی بەریتانیا ستایشی چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد بەتایبەتی لە بواری بەدیجیتەڵکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان و ئاماژەی بە پێشکەوتوویی داتا سەنتەری ناوەندی فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاری حکومەت کرد کە پێویستە ببێتە نموونە بۆ هەموو عێراق و حکومەتی فیدراڵیش ، سەنتەر و دامەزراوەی پێشکەوتووی هاوشێوە دابمەزرێنێت . 
باڵیۆزی بەریتانیا هەروەها بە ڕێز و پێزانینەوە باسی لە دۆخی بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتە جیاوازەکان و ئازادی ئایینی لە هەرێمی کوردستان کرد.

ھەواڵی زیاتر