بەبڕیاری مەسرور بارزانی نەخۆشخانەی کۆنی قەڵادزێ نۆژەن دەکرێتەوە

لە چوارچێوەی گرنگیدانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە کەرتی تەندروستی، ڕەزامەندیی درا لەسەر نۆژەنکردنەوەی نەخۆشخانەی کۆنی قەڵادزێ.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندیی دا لەسەر خەرجکردنی ملیارێک و 607 ملیۆن دینار بۆ نۆژەنکردنەوەی نەخۆشخانەی کۆنی قەڵادزێ و گونجاندنی بۆ نەخۆشخانەی منداڵان و لەدایکبوون.

ئەو گوژمەیە لەسەر بودجەی ئاسایی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕاپەرین کە سەر بە وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستانە خەرج دەکرێت.

ھەواڵی زیاتر