یەکەم رۆژی جەژنی قوربان دیاری کرا

ناوەندێکی فەلەکناسی میسری یەکەم رۆژی جەژنی قوربانی ساڵی 2023ی دیاریکرد.

جاد قازی، سەرۆکی پەیمانگەی نیشتیمانی بۆ توێژینەوەی فەلەکناسی و جیۆفیزیکی لە میسر رایگەیاند، بەگوێرەی ژمێرەی فەلەکناسی کەلەلایەن پەیمانگەکەوە ئەنجامدراوە، پێشبینی دەکرێت سەرەتای مانگی زیلقەعدە بۆ ساڵی هیجری ١٤٤٤ یەکشەممەی داهاتوو دەبێت و ٢٩ رۆژ دەبێت، هەر بەم هۆیەشەوە پێشبینی دەکرێت ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ یەکەم رۆژی جەژنی قوربان بێت.

ھەواڵی زیاتر