ژمارەی گیان لەدەستدان لە خۆپیشاندانەکانی ڕۆژهەڵات گەیشتە 122 کەس

ڕاپۆرتی ژمارە ١١ی هەنگاو لەسەر خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، ١٢٢ کوژراو و زیاتر لە ٨ هەزار بریندار.

لەماوەی ٨٠ ڕۆژی بەرخۆدان و ڕاپەڕینی جەماوەریی لە ٤٧ شاری کوردستان بەشێوەیەکی بەردەوام، لانی کەم ١٢٢ هاووڵاتی کوژراون و زیاتر لە ٨ هەزار کەس بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان بریندار بوون.

بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە کۆی ١٢٢ هاووڵاتی کە لە خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییە کوژراون، ١٠٦ حاڵەت واتە ٪٨٧ کۆی هەموو حاڵەتەکان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان کوژراون.

ھەواڵی زیاتر