کەشێکی سارد هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

ئاراس جەبار شارەزای بواری کەشناسی لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە” لە کاتەکانی ئەمشەو بەدواوە لە ئەنجامی ھاتنی بارستە ھەوایەکی وشک و سارد لە وڵاتی تورکیاوە کاریگەری ئەم شێ و نزمە پاڵەپەستۆی لە ماوەی دوو رۆژی ڕابردوو کاریگەری ھەبوو لەسەر کەشی ناوچەکانمان نامێنێت و بە کەمبوونەوەی شێ و بەرزبوونەوەی پەستان لە ناوچەکەدا کاریگەری گەرما زیاتر کەم ئەبێتەوە و ئەمشەو کەشێکی سارد ناوچەکە دەگرێتەوە و لەناوچە شاخاویەکان پێویست بە بەکارھێنانی ئامێرە گەرمکەرەوەکان دەکات”. 

ئەوەشی خستەڕوو، سبەینێ شەممە پلەکانی گەرما بەرێژەی ١ پلە نزمتر ئەبێتەوە و بەم شێوەیە ئەبێت لە سەنتەری پارێزگاکانی ھەرێم ( سلێمانی ٣٢ بە ١٨ ، ھەولێر ٣٣ بە ٢١ پلە ، دھۆک ٣٢ بە ١٩ پلە ، ھەڵەبجە ٣٤ بە ٢٠ پلە ، کەرکوک ٣٤ بە ٢٣ پلە ) لەناوچەکانی گەرمیان ٣٧ بە ٢٣ پلە ئەبێت ، لە سنوری ئیدارەی راپەرین ٣٢ بە ١٩ پلە ئەبێت ، لە سنوری ئیدارەی سۆران ٣١ بە ١٧ پلە ئەبێت ، خێرای با ئاسایی ئەبێت ١٠ بۆ ٢٠ کم لە کاتژمێرێکدا لە ئاراستەی باشوری رۆژئاواوە. 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕۆژی یەکشەممە کاریگەری ئەم بارستە ھەوایە زیاتر ئەبێت و پلەکانی گەرما نزمبوونەوەیەکی زیاتر بەخۆیەوە ئەبینێت و لە شەواندا کەش زیاتر سارد ئەبێت، کە بەھۆی جیاوازی زۆری پلەی گەرمی شەو رۆژەوە ئەم ماوەیە ئەگەری بڵاوبوونەوەی پەتای وەرزی لە ئارادا ھەیە و خۆتان بپارێزن، وە بەگشتی لە رۆژی دووشەمەوە ٢٦-٩-٢٠٢٢ کاریگەری ئەم بارستە ھەوایە نامێنێت و پلەکانی گەرما بەرەو بەرزبوونەوە بۆ سەروو تێکرای ئاسایی ئەچێتەوە. 

ھەواڵی زیاتر