عەبدوڵا کوێخا موبارەک: دەستخۆشی زۆرمان لە مەسرور بارزانییە کە هاوکاربوو لە بەدیهاتنی خەونی خەڵکی شارەکەمان

عەبدوڵا کوێخا موبارەک، ستایشی حکومەتی هەرێمی کوردستا دەکات و دەڵێت: ھاوکارمان بوون لە بەدیھاتنی ئەم خەونەی خەڵکی شارەکەماندا.

لەسەر خەرجکردنی داهاتی پرۆژەی ئاوی (گۆپتەپە-چەمچەماڵ) عەبدوڵای کوێخا موبارەک دەڵێت: زۆر بەداخەوە پەرلەمانتارێکی کوردستان وەکو پیشەی ھەمیشەیی لەبری پیرۆزبای کردن و دڵخۆشکردنی خەڵکی چەمچەماڵ کەوتۆتە پڕوپاگەندە بڵاوکردنەوە و بێ ئومێدکردنی خەڵکی چەمچەماڵ بەوەی گوایە بڕیارەکە لەسەر خەرجکردنی داھاتی سلێمانیە، بەڵام ئەو قسانە بەھیچ شێوەیەک ڕاست نیە و بڕیارەکە لەسەر خەرجکردنی داھاتی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارە نەک داھاتی سلێمانی.

ھەواڵی زیاتر