خالد ڕەنجدەر برای مەلا کرێکار بۆ عەلی باپیر: کاکە حەمەی حاجی مەحمود ڕاستگۆیە

خالد ڕەنجدەر برای مەلا کرێکار بۆ عەلی باپیر: کاکە حەمەی حاجی مەحمود ڕاستگۆیە
بـ ٢٠٢٢/٣/٢٢

وتەبێژی کۆمەڵی دادگەری کوردستان گێڕانەوەکەی ساڵی ٢٠٠٣ی کاک محمدی حاجی مەحمود بە فلیمی هیندی دەشوبهێنێت و دەڵێ ئەو کاتە کاک محەمەدی حاجی مەحمود لە سلێمانی بووە. وتەبێژی کۆمەل دەیەوێت ئەوەمان پێ بڵێ مادام کاکە حەمە لە سلێمانی بووە، ئیتر ئاگای لە ڕووداوەکان نەبووە.

ئێوە ئەو خاکەتان بە دوو ملیۆن دیناری مانگانە فرۆشت کە جێگەی عیززەت و کەرامەتتان بوو. چەکی سەرشان و جیهادەکەتان بە 250 هەزار دۆلار فرۆشت، کە چۆلەکەشی پێ تێر نابێت. خوێنی برا موسوڵمانەکانی خۆتان فرۆشت بە پارەیەکی حەرام.

ئێستا هەوڵ دەدەن قەناعەت بە ڕای گشتی بکەن کە کارەکەتان ڕاستبوو. ئەی سبەینێ لەبەردەم بارەگای دادی خوایی چی دەڵێن؟! دەڵێن جیهادمان بە سیاسەت گۆڕییەوە؟ دەڵێن ئێمە لە تۆ داناتر بووین ئەی پەروەردگار؟!

ھەواڵی زیاتر