ژمارەیەک فەرمانبەر 2 ملیار دیناری پارەی ئاوی ماڵان دەدزن

لە بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر نزیکەی دوو ملیار دینار لە داهاتی ئاوی ساڵانی 2017-2021 دیارنامێنێت و حەوت کەسیش بە تۆمەتی بردنی پارەکە دەستگیرکراون.

بەپێی زانیارییەکانی ” چەند فەرمانبەرێک لە بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر  کە لە بەشی (داهات و گەنجینە)ی بەڕێوەبەرایەتییەکەدان، لە ساڵی 2017ەوە بەشێک لە داهاتی کۆکراوەی ئاو کە لە ماڵان و شوێنی بازرگانی وەردەگیرێت ناگەڕێننەوە بۆ گەنجینەی حکومەت و دەیبەن، بەڵام بەهۆی سکاڵای چەند هاوبەشێکەوە کارەکەیان ئاشکرا بووە.

ئەو کەسانەی پارەکەیان بردووە توانیویانە فێڵ لە لێژنەکانی وردبینی و بەڕێوەبەرەکانی فەرمانگەکەش بکەن.

ھەواڵی زیاتر