هەواڵێک لەبارەی دەنگۆی مردنی کەریم گوڵانییەوە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دەنگۆی مردنی هونەرمەند کەریم گوڵانی بڵاوبوەوە، بەڵام ئەو هونەرمەندە ڕەتی دەکاتەوە و دەڵێ: برایەکم بە کۆرۆنا مردووە.

کەریم گوڵانی بە باڵکێشی وت: بە داخەوە ئەکرەمی برام بە پەتای کۆرۆنا کۆچی دوایی کرد، بەڵام خۆم تەندروستیم باشە و هەواڵی مردنم دوورە لە ڕاستی.

هونەرمەندی میللی کەریم گوڵانی له‌ ساڵى 1959 له‌ شاری سلێمانى له‌ دایكبووه‌ و زیاتر له‌ ٣٠ ساڵه‌ خزمه‌تى هونه‌رى كوردى ده‌كات، ماوه‌ى ٢٦ ساڵه‌ له‌ شارى هه‌ولێر نیشتەجێیە.

ھەواڵی زیاتر