ئاڵایەکی کوردستان ھێزێکی ئێران دەخاتە ئامادەباشییەوە

هەڵکردنی ئاڵایەکی گەورەی کوردستان لە چیاکانی هەورامانی ڕۆژهەڵات

چیاکانی گوندی دزڵی بەرانبەر بە مەیانی گوڵەنگان (سەوڵاوا)

زیاتر لە ١٠ ئۆتۆمبێلی سەربازی بە چەکی قورس چوونەتە ناوچەکە و نازانن کە چۆن دایبگرن و دەستەوەستان ماون.

ئێستا خەڵکیكی زۆریش ڕوویان لەوناوچەیە کردووە بە مەبەستی سەیران و سێزدەبەدەر، و ئاڵاکە لە مەودای ١٠ کیلۆمەترییەوە دەبیندرێت و ئەم وێنانە لە مەودای ٨ کیلۆمەتری کێشراوە و خەڵک دەتوانن سەردانی ئەو ناوچەیە بکەن و بیبینن.

ڕووبەری ئەم ئاڵایە ٢٤٠ میتری چوارگۆشەیە (١٢ مەتر لە ٢٠ مەتر) و خۆرەکەی نێوڕەاستیشی ٩ مەترە و ٧ کەس کاری ئامادە کردنەکەیان ئەنجام داوە.

ئەم ئاڵایە بە بۆنەی ڕۆژی ١٠ خاکەلێوە ئامادە کرابوو، بەڵام شەوی ڕابردوو هەڵکرا هەتا ئەمڕۆ کە خەڵکی زۆر دەچن بۆ ئەو ناوچە گەشتیارییە بیبینن.

ئەرسەلان یارئەحمەدی

ھەواڵی زیاتر