ئەو پیاوەی کە گوتیان کچێکی منداڵی مارەکردووە “ئەو وەک کچی خۆم وایە”

مەهدی ناسر رەسوڵ، ئەو پیاوەی کە دوو رۆژە سۆشیالمیدیای بە خۆیەوە سەرقاڵکردووە، سەرلەبەری ئەو هەواڵانە لەبارەی هاوسەرگیری چوارەمییەوە لەگەڵ ئەو کچە منداڵە رەتدەکاتەوە.

مەهدی ناسر رەسوڵ بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی ڕاگەیاند، ئەو کچەی وێنەم لەگەڵی گرتووە، کچی هاوڕێیەکی خۆمە و وەکو کچی خۆشم وایە، لەکاتی مارەبڕینیدا بۆ پیرۆزبایی چوومەتە ماڵیان و وێنەم لەگەڵیاندا گرتووە.

مەهدی ناسر رەسوڵ دەڵێ” کچەکە ئاوارەی موسڵن و باوکی هاوڕێی نزیکمە” بەڵام نەیشاردەوە کە سێ ژنی هەیە و وتی”بە شانازییەوە سێ ژنم هەیە”.

ھەواڵی زیاتر