گەنجێكی زاخۆ لە ڕووباری “درینا”ی سڕبیا گیانی لەدەستدا

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

ئەمڕۆ شەممە، 31ی ئۆكتۆبه‌ر، كۆچبه‌رێكی كوردی دانیشتووی زاخۆ به‌ناوی (ئاراس سەلیم) تەمەن 24 ساڵ لە کاتی پەڕینەوەی لە ڕووباری “درینا”ی سنوری وڵاتی سڕبیا و پێش گەیشتنی، گیانی لەدەستدا.

ده‌زگای لوتكه‌ ده‌ڵێت، بە مەبەستی هاوکاری و کارئاسانی لە دۆزینەوەی ته‌رمه‌كه‌ی کەسوکاری “ئاراس سەلیم” پەیوەندییان بە دەزگای لوتکەوە کردووە و دەزگاکەش هاوکاریان دەبێت لە دۆزینەوەی.

‎‎‎ساڵانە، سەدان کەس لە سەرجەم وڵاتان و دەیان هاوڵاتی هه‌رێمی كوردستانیش لەڕێگای گەیشتن بە وڵاتانی ئەوروپا، گیانیان لەدەستدەدەن.

ھەواڵی زیاتر