لەبارەی بڵاوبوونەوەی کۆلێرا هۆشداری دەدرێت

بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان هۆشداریی دەداتە هاوڵاتیان کە چەند رۆژێکە حاڵەتەکانی سکچوون لە ناوچەکەدا زیادی کردوە، لە دوێنێوە ٣٥ حاڵەتی نەخۆشییەکە تۆمارکراوە.

بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان دەڵێت: ئەگەرچی حاڵەتەکان خۆشبەختانە توندنین و لەژێر کۆنترۆڵدان، هاوکات تیمەکانی تەندروستی سەرقاڵی پشکنینی تایبەتن بۆ زیاتر دڵنیابوونەوە.

لەگەڵ ئەوەشدا پێویست دەکات هاوڵاتیان ئاگاداری خۆیان بن و رێکارەکانی خۆپارێزیی بگرنەبەر، بەتایبەتی لە گرتنەبەری پاکوخاوێنی، دڵنیابوونەوە لە پاکیی و شیاویی ئاوی خواردنەوەیان، دوورکەوتنەوە لە خواردنێک کە سەردانەپۆشراو بێت یان لە ژینگەیەکی ناخاوێن دا بێت، شۆردنی بەردەوامی دەستەکان بە باشیی و …هتد.

هاوکات لەکاتی بوونی حاڵەتی نەخۆشیی سکچوون دا، رێنماییە پزیشکییەکان بەباشیی جێبەجێ بکەن و لە ئەگەری توندبوون و بەردەوامیی نەخۆشیەکەدا سەردانی نەخۆشخانە بکەن بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست.

ھەواڵی زیاتر