وەزارەتی تەندروستی ئەو دوو پەرستارەی سزادا کە ئازاری ساوایەک دەدەن

دوابەدوای بڕیاری وەزارەتی تەندروستی بۆ گرتنەبەری ڕێكاری یاسایی بەرامبەر گرتە ڤیدیۆیەكی پێشێلكردنی مافی منداڵێكی تازە لەدایكبوو لە نەخۆشخانەی ( اربیل ئینتەرناشناڵ)ی ئەهلی. وەزارەتی تەندروستی لەڕێگەی تیمی پشكنین و بەدواداچوون سەردانی مەیدانی نەخۆشخانەی ناوبراویان كرد بۆ بەدواداچوونی ئەم دیاردەیە، بەپێی ڕاپۆرتی ژمارە (١١٢) لە ڕێكەوتی ٢٠٢٣/٨/٢٠ و پاڵپشت بە یاسای مافی نەخۆش ژمارە ٤ ی ساڵی ٢٠٢٠ و ڕێنمایی جێبەجێكردنی ڕێنمایێەکانی وەزارەتی تەندروستی ژمارە ٤ ی ساڵی ٢٠٢٢ و ڕاسپاردەكانی لیژنەی بەدواداچوون بڕیار درا بە:

١- دوورخستنەوەی هەردوو كارمەندی نەخۆشخانە بە ناوەكانی (گ.ع.ع) و (س.ص.م) لە نەخۆشخانەی ناوبراو، سەڕەڕای نەبوونی ڕێگەپێدانی كاركردنی ئەم دووكارمەندە لە لیستی نەخۆشخانە.

٢- سڕكردن و لەكار ڕاگرتنی هەردوو كارمەندی ناوبراو لە كاركردن لەبواری پزیشكی و تەندروستی بۆ ماوەی شەش مانگ.

٣- داخستنی بەشی منداڵە ناكامەكان ( خدج) لە نەخۆشخانەی ناوبراو بەهۆی نەبوونی مەرجی تەندروستی تا ڕێكخستنەوە و پەیڕەوكردنی مەج و ڕێنماییەكانی تەندروستی.

٤- داخستن و ڕاگرتنی نەشتەرگەری منداڵبوون تا جێبەدجێكردنی بڕیاریەکانی خاڵی سێیەم.

٥- سزای بەڕێوبەر و نەخۆشخانە بەپێی ڕێنمایی پێبژاردنی سەرپێچی.

٦- سزای ئاگاداركردنەوە (انذار) ی بەڕێوبەری نەخۆشخانە بۆ كاركردنی پزیشكان و كارمەندان و فەرمانبەرانی نەخۆشخانە بەپێی لیستی ڕێگەپێدرا و لە وەزارەتی تەندروستی.

٧- هەواڵەکردنی دۆسیەی سەرپێچی کردن و پێشێلکردنی مافی نەخۆش بۆ دادگای تایبەتمەند.

ھەواڵی زیاتر