وەزارەتی تەندروستی جبسێکی قەدەغەکرد

وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی خواردنێکەوە ئاگادارییەکی بۆ هاووڵاتییان بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ شەممە 5/8/2023، وەزارەتی تەندروستی بڵاوی کردەوە: “بەکارھێنانی جپسی نایتروجینی بە بەکارھێنانی گاز و شلەی نایترۆجین و بوونی دووکەڵێکی سارد لەناو دەم لەکاتی خواردنی بەتایبەتی لەلایەن منداڵان قەدەغەکراوە و ڕێگەپێدراو نیە و مەترسی بۆ سەر تەندروستی مرۆڤ هەیە نابێت هیچ مارکێتێک یان ساردەمەنییەک بەکاری بهێنێت، بەپێچەوانەوە رێکاری یاسایی بەرامبەر خاوەنی هەرشوێنێک دەگیرێتە بەر.”

ئەوەش خراوەتە روو: “هاووڵاتییان لەکاتی تێبینی کردنی ئەم گازە لە جبس و خواردنی منداڵان دەتوانن پەیوەندی بە هێڵە گەرمەکانی تیمەکانی چاودێری بازاڕ بکەن.”

ھەواڵی زیاتر