تەندروستی عێراق تیمێک رەوانەی سلێمانی دەکات

بەهۆی ئەوە رێژەی حاڵەتی هەوکردنی پەردەی مێشک لە شاری سلێمانی روو لەزیادبوونە، تەندروستی عێراق تیمێکی پرسپۆر رەوانەی سلێمانی دەکات.

سەیف ئەلبەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق، بەڕایگەیاند، “هەوکردنی پەردەی مێشک لە عێراقدا هەیە و حاڵەتەکان بە تاک لە هەموو ناوچەکان تۆمار دەکرێن، بەڵام ئەوەی لە سلێمانی و بەشێک لە ناوچەکانی دەوروبەری روویدا، زیادبوونی رێژەیی ئەو نەخۆشیەیە لە عێراقە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، تیمێکی ئاست بەرزی لە بەشی تەندروستی گشتی بۆ سلێمانی ناردووە، کە پێکهاتوون لە پسپۆڕانی سەنتەری نیشتمانی بۆ کۆنترۆڵکردنی نەخۆشییە گوازراوەکان و پسپۆڕانی بواری پەتا

ھەواڵی زیاتر