نەخۆشییەکی مەترسیداری لەنێو منداڵاندا بڵاوبۆوە

ماوەی زیاتر لە هەفتەیەکە، نەخۆشییەکی گواستراوە بە ناوی هەوکردنی پەردەی مێشک بڵاوبووەتەوە.

بەڕێوبەرایەتی تەندروستی هەڵەبجە، ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی نەخۆشییەکی مەترسیداری گواستراوە، لەنێو منداڵاندا بڵاوکردەوە.

راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە کە تائێستا نزیکەی 30 منداڵ بەهۆی توشبون بەو نەخۆشییە داخڵی نەخۆشخانەکان کراون.

دکتۆر ئازاد مستەفا ڕاشیگەیاند:نەخۆشییەکە گواستراوەیەو ترسمان هەیە زیاتر بڵاوبێتەوە، لەو چوارچێوەیەشدا بڕیارمانداوە، بە هەمو شێوەیەك سەردانكردنی نەخۆش، لە نەخۆشخانەی منداڵانی هەڵەبجە قەدەغە بکرێت.

ھەواڵی زیاتر