ھێنانی بەش

گرنگ

بۆ یەکەمجار ژنێک بووە جێگری پارێزگاری سلێمانی

دوای ئەوەی لە مانگی تەموزی رابردوو رەزامەندی ئەنجوومەنی پارێزگای بەدەستهێنا، ئەمڕۆ لەیلا عومەر وەکو جێگری پارێزگاری سلێمانی دەست بەکاربوو.ڕاگەیاندنی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ، د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، بەئامادەبوونی

لە سنوورى تانجەڕۆ چوار ڕاوچى دەستگیرکران

پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ڕایگەیاند، لە ئەنجامى دەرچوونى مەفرەزەیەکى بنکەى پۆلیسى دارستان و ژینگەى تانجەڕۆ بەمەبەستى پاراستن و پارێزگارى کردنى سنوورەکەیان بۆ سنوورى گوندى (بێستانسور) توانیان (٤) ڕاوچى دەستگیر بکەن.

روونکردنەوەی وەزارەتی کارەبا لەبارەی کەمبوونەوەی کارەباوە

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاگادارییەکی لەبارەی کەمبوونەوەی پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبا بۆ هاووڵاتییان بڵاوکردەوە.بەپێی راگەیەنراوێکی وەزارەتی کارەبادا هاتووە: "ئاگاداریی هاونیشتمانیان دەكەینەوە كە بەهۆی گرفتێكی تەكنیكی

لە هەولێر کەسێک لەکاتی کونکردنی بۆڕی نەوتدا دەستگیردەکرێت

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ناحیەی قوشتەپەی باشووری هەولێر، کەسێک لەکاتی کونکردنی بۆڕی نەوتدا دەستگیرکرا.دەستگیرکراوەکە عەرەبە و تانکەرێکی ژمارە سلێمانی پێیە و لە سلێمانیشەوە هاتووەتە هەولێر، لەکاتی دەستگیرکردنیدا تانکەرەکەی پڕ نەوتی ڕەش

بەرپرسێکی یەکێتی دۆنمێک لە پارکی ئازادی سلێمانی داگیر دەکات

رۆژنامەنووسێک ئاشکرای دەکات کە بەرپرسێکی باڵای یەکێتی بە بەرچاوی خەڵکەوە دۆنمێک زەویی لە پارکی ئازادی شاری سلێمانی داگیر دەکات و دەیکاتە یانەی خواردنەوە. مەحموود یاسین کوردی، کە رۆژنامەنووسێکی نزیکی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانە لە پەیجی

سبەی شاندەکەی هەولێر سەردانێکی یەکلاکەرەوەی بەغدا دەکاتەوە

بڕیارە ئێوارەی سبەی یەک شەممە، شاندەکەی حکومەتی هەرێم بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران، سەردانی بەغدا بکاتەوە.فارس عیسا، سەرۆکی نووسینگەی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە بەغدا ڕایگەیاند، ئێوارەی سبەی یەک شەممە، شاندەکەی

گۆڕان دەستلەکارکێشانەوەی ئەندامانی خانەی راپەڕاندنی قبووڵکرد

جڤاتی نیشتمانی گۆڕان کۆبووەوە و لە کۆبوونەوەکەدا دەستلەکارکێشانەوەی سێ ئەندامی خانەی ڕاپەڕاندنی قبوڵکرد.وتەبێژێک بەناوی بزووتنەوەی گۆڕانەوە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە داهاتوویەکی نزیکدا شوێنی ئەندامە دەستلەکارکێشاوەکان پڕ

تەقینەوەیەک لە سەنتەری عەفرین روویدا

تەقینەوەیەکی گەورە لە ناوچەی پیشەسازیی سەنتەری شاری عەفرین روویدا و لە ئەنجامدا ژمارەیەک هاونیشتمانی شەهید و برینداربوون.بە گوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، لە تەقینەوەکەدا ژن و منداڵیش بوونەتە قوربانی.

لەمەودوا حکومەت 30 رۆژ جارێک مووچە دابەشدەکات

سەرۆکی فەرمانگەی ھەماھەنگی و بەدواداچووونی ئەنجومەنی وەزیران ڕایگەیاند، لەمەودوا حکومەت 30 رۆژ جارێک بەپێی داهاتی بەردەست مووچە دابەشدەکات. عەبدولحەکیم خەسرۆ ڕایگەیاند، لەمەودوا حکومەت 30 رۆژ جارێک بەپێی داهاتی بەردەست مووچە دابەشدەکات.

بایک: دژی پارتی و پێشمەرگە نین

هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان کەجەکە ڕایگەیاند، هیچ کێشەیەکیان لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان و پێشمەرگە و پێگەی هەرێمی کوردستاندا نییە و دژایەتیان ناکەین.   جەمیل بایک لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ تێرک تی ڤی-دا