ھێنانی بەش

گرنگ

ڕاگەیەنراوێک لەبارەی ھێرشە مووشەکییەکەی دوێنێی قادرکەرەم

کۆمپانیای دانەگاز ڕایگەیاند، دوێنێ مووشەکێک بەر کێڵگەی کۆرمۆر کەوت، بەڵام هیچ زیانێکی نەبوودانەگاز دەڵێ: دوو کارمەند بەسووکی بەرکەوتن و چارەسەرکران، ئێستا گەڕاونەتەوە سەرکار و کارکردن و بەرهەمهێنان لە کێڵگەی کۆرمۆر بەبێ پچڕان بەردەوامە.

64 پەرلەمانتاری جێگرەوەی فراکسیۆنی سەدر سوێندی یاساییان خوارد

دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ رێوڕەسمی سوێندخواردنی پەرلەمانتارانی جێگرەوەی فراکسیۆنی سەدر کۆتایی هات و دانیشتنی داهاتووی پەرلەمان خرایە دوای جەژنی قوربان. لە کۆبوونەوەکەدا 64 پەرلەمانتاری نوێ سوێندی یاساییان خوارد.

وەزارەتی کارەبا: قەرزەکانتان بهێننەوە

وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند، کە لێخۆشبوونی رێژەی لە 15%ی كرێی كارەبا کۆتایی هاتووەو درێژ ناكرێتەوەوەزارەتی كارەبا لەپێناو بەرژەوەندی ئەو هاوبەشانەی قەرزاری كرێی كارەبا بوون بەدرێژایی 6 مانگی رابردوو جەند جارێك ماوەی لێخۆشبوونی لە 15%ی كرێی

بڕیارێکی گرنگ لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی تاوەکوو بارگرانی نەبوونی بەرهەمە خۆراکیەکان یان گرانبوونیان لە سەر هاووڵاتییان دروست نەبێت بڕیاریدا "بە بەردەوامبوونی هەڵگرتنی ڕەسمی گومرگی لە سەر بەرهەم و پێداویستییە خۆراکییە

مەسرور بارزانی وەزارەت و بەرپرسانی حکومەتی ڕاسپارد هاوکاری زیاتری دەزگاکانی ڕاگەیاندن بکەن

ئەمڕۆ چوارشەممە 22 ی حوزەیرانی 2022 ، بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەن ، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە. لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا، سەرۆک وەزیران

ڕاگەیەنراوێک لە دژەتیرۆرەوە

ڕاگەیەندراوێک لە بەڕێوبەرایەتی گشتی هێزەکانی دژەتیرۆر پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ٢٢ی حوزەیران سەعات 4:45 خولەک، یەک کاتیۆشا لە شوێنێکی نادیارەوە ئاڕاستەی کێڵگەی کۆرمۆر کرا، خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی بەدواوە نەبووە، لە ئێستادا هێزەکانی سەربە

کاتیۆشایەک لە قادرکەرەم کەوتە خوارەوە

گوللە کاتیۆشایەک لە کێڵگەی نەوتی کۆرمۆر لە قادر کەرەمی نزیک چەمچەماڵ کەوتە خوارەوە.. سدیق محەمەد، بەڕێوەبەری ناحیەی قادر کەرەم وتی، کاتژمێر 4:45 هێرشی موشەکی کراوەتە سەر کێڵگەی بەرهەمهێنانی گازی کۆرمۆر کە کۆمپانیای دانەگاز کاری تێدا

ھەولێر.. چیرۆکی ناخھەژێنی شۆفێرێکی تاکسی کە گیانی لەدەستدا

کاتژمێر 1:30پاش نیوەرۆی ئەمڕۆ، لەسەر شەقامی 120مەتری، بەرامبەر بەفرۆکەخانەی نێوده‌وڵه‌تی هەولێر، نیسانێکی تاکسی كاتێك پەکی ده‌كه‌وێت و تووشی وەستانی لە ناکاو بوو، شۆفێری ته‌كسییه‌كه‌ داده‌به‌زێت بۆ ئه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی چاك

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی دانیمارك لە عێراق دەكات

ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ـی حوزەیرانی ٢٠٢٢ لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە ستيج پاولو بيراس باڵیۆزی دانیمارك لە عێراق كرد كە بەبۆنەی كۆتایهاتنی ئەركەكانی لە عێراق و ماڵئاوایی سەردانی سەرۆك بارزانی كردبوو. لە دیدارەكەدا باڵیۆزی

ژمارەی گیان لەدەستدان لە بوومەلەرزەکەی ئەفغانستان نزیکبووەوە لە 1000

وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستان ڕایگەیاند، تا ئێستا 960 کەس لە بومەلەرزەکەدا گیانیان لەدەست داوە.دوێنێ بومەلەرزەیەک بە گوڕی 6.1 پلەی ڕێختەر باشور و ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستانی هەژاند. وەزارەتی ناوخۆی دەڵێ: سەدان کەس بێسەروشوێنن.