ھێنانی بەش

گرنگ

راگەیەنراوێک لە یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە

راگەیەندراوی مەكتەبی راگەیاندن دەربارەی بۆردومانەكانی ئەمڕۆ مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتی لە راگەیەندراوێكدا كە لە سایتی پیوكەی میدیا ( PUKMEDIA ) بڵاوكراوەتەوە، وێڕای ئیدانەكردن داوای راگرتنی بۆردومانەكانی هێزەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران

ڕاگەیەندراوێک لە حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

بەزاندن و پێشێلکردنی چەندبارەی سەروەریی خاکی هەرێمی کوردستان بە مووشەکباران، بە توندی سەرکۆنە دەکەین.بۆردومانکردنی بنکەکانی ئۆپۆزسیۆن بە مووشەک لە لایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە، بە هەر پاساوێک، هەڵوێستێکی ناڕاست و بەلاڕێدابردنی ڕەوتی

ئەژی ئەمین: کۆماری ئیسلامی ئێران لەوپەڕی خراپیی خۆیدایە

ئەژی ئەمین لە پەیامێکدا رایگەیاند، بە توندترین شێوە ئیدانە و سەركۆنەی هێرشە ناڕەواكانی كۆماری ئیسلامی ئێران ئەكەین بۆ سەر خاكی هەرێمی كوردستان، ئەم هێرشانە لەگەڵ ئەوەی پێشهاتێكی خراپن و ئەوپەڕی سنوور بەزاندنی كۆماری ئیسلامی ئێران نیشان

لە مستەفا هیجریییەوە بۆ رۆژهەڵاتییەکان: تووڕەیی خۆتان لە شەقام نیشان بدەن

هاونیشتمانیانی خۆراگر جارێکیتر کۆماری ئیسلامی لە رێگەی فرۆکەی بێفرۆکەوان و موشکەوە هێرشی کردە سەربنکە و بارەگاکانی حیزبی دێموکرات و لایەنەکانی دیکەی کوردستان و چەند کەسێک لە رۆڵە خەباتکارەکانتان شەهید و بریندار بوون. لەم رێگەوە دەمهەوێ

لاهور شێخ جەنگی پەیامێکی بڵاوکردەوە

دەقی ڕاگەیەندراوەکە: بەناوی خوای گەورەو میهرەبانبە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ئەمڕۆ لە کاتی بۆردوومانکردنی بارەگاکانی کۆمەڵەو دیموکرات چەندین هاووڵاتیی مەدەنی بوونە قوربانی کە لەناویاندا ژن و منداڵی کورد هەیە. سەرەخۆشی لە کەس و کاری

وەزیری تەندروستی: سەرجەم نەخۆشخانەکانی فریاکەوتنی هەولێر خرانە ئامادەباشییەوە

سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، "تەندروستی هەولێر ژمارەکی زۆری ئەمبوڵانس و تیمەکانی فریاگوزاری رەوانەی شاری کۆیە کرد و سەرجەم نەخۆشخانەکانی فریاکەوتنی هەولێر خرانە ئامادەباشی بۆ

لە بۆردوومانەکانی کۆیە و شێراوە شەهید و بریندار هەن

سوپای پاسداران بە درۆن سنوورەکان کۆیە، شێراوە و زڕگوێز بۆردومان دەکات کە بنکە و بارەگای حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی لێیە. بەپێی تەندروستی کۆیە، تا ئێستا لە بۆردوومانی ئەو قەزایە دوو شەهید و حەوت بریندار هەن. هەر بەپێی زانیاریەکان،

دژە تیرۆری یەکێتی داواکراوێکی داعشی دەستگیرکرد

هێزەکانی بەڕێوبەرایەتی گشتی دەزگای دژەتیرۆری یەکێتی دەڵێت لە ڕانیە داواکراوێکی سەر بەداعشیان دەستگیرکردووە. دژە تیرۆر لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت کە داواکراوەکە سەر بە داعشەوە و ناوی (م.ج.ک)ـە و لە ئۆپراسیۆنێکی تایبەتدا دەستگیرکراوە.