ھێنانی بەش

گرنگ

لەسەر ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل گەنجێک کوژرا

بەهۆی راگرتنی ئۆتۆمبێل لە قەزای خەبات شەڕ لەنێوان چەند کەسێک روویدا و کەسێک کوژرا. بە گوێرەی زانیارییەکان شەڕەکە لە گەراجێکی وەستاندنی ئۆتۆمبێل بووە، دوای دەمەقاڵە بووەتە شەڕ و تەقە کراوە و کەسێک کوژراوە. گەر بەپێی زانیارییەکان هێزە

تەرمی پێشمەرگەیەک لەناو شۆفڵێکدا دۆزرایەوە

تەرمی پێشمەرگەیەک لەناو شۆفڵێکدا دۆزراوەتەوە کە ئاسەواری فیشەک بە جەستەیەوە بووە. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین ئەمڕۆ شەممە 17-12-2022 رایگەیاند، “بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە هێزەکانمان ئاگادارکران بە بوونی حاڵەتێکی کوشتن لە گەڕەکی ڕاپەڕین

پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە

پەیامی سەرۆک بارزانی بەبۆنەی ڕۆژی ئاڵای کوردستان بەناوی خودای مەزن و دلۆڤانئاڵای کوردستان بەهایەکی هاوبەشی خەڵکی کوردستان و هێمای قوربانیدان و ئاشتیخوازی و پێکەوەژیانی کوردستانیانە. ڕۆژی ئاڵا لە هەموو هاووڵاتیانی کوردستان پیرۆز بێت.

پەیامی سەرۆکی حکومەت بەبۆنەی ڕۆژی ئاڵای کوردستان

لە ڕۆژی ئاڵای کوردستاندا، یادی ئەم ئاڵایە کە ئاڵای هەموو پێکهاتە جیاوازەکانی کوردستانە بەرز و پیرۆز ڕادەگرین .سەری ڕێز و نەوازش بۆ شەهیدە سەربەزرەکانمان دادەنوێنین، کە لە پێناو ئەم ئاڵایە و خاکی کوردستان، گیانی حۆیان بەخت کرد.سوپاس و

لە هەولێر کەسێک بە ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیر کرا

دەقی ڕاگەیەندراوی پۆلیسی هەولێر: بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی هەولێر، کاتژمێر (٤:٣٥) خولەکی بەیانی لە گەڕەکی منارە، تۆمەتبارێکیان بە ناوی (ش. م. م) بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر کرد. تۆمەتباری ئاماژەپێکراو، کە لە کاتی

نرخی دۆلار دادەبەزێت

سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: بەرزبوونەوەی بەھای دۆلار بەرامبەر دینار کاتییە نووسینگەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق راگەیەنراوێکی لەبارەی بەرزبوونەوەی بەھای دۆلار بەرامبەر دینار بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، بەرزبوونەوەی بەھای

شاخەوان عەبدوڵڵا داوای لێکۆڵینەوە لە گیانلەدەستدانی فەرمانبەرە کوردەکەی کەرکووک دەکات

شاخەوان عەبدوڵڵا بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە: بەپەلەدا، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە 2022/12/15، داوای پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی بەپەلەی کرد لەسەر ئاستی سەرۆکایەتی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی، بۆ

ژمارەیەک سەرکردەی یەکێتی نەخۆشی سەختیان هەیە

ژمارەیەک سەرکردەی دیاری یەکێتیی نیشتمانی کوردستان باری تەندروستیان جێگری نییە و بەهۆی تەمەن و سەختی نەخۆشییەکانیان، هەندێکیان ڕۆژ بە ڕۆژ تەندروستیان خراپتر دەبێت. هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، هاوسەری مام جەلال و دایکی بافڵ و قوباد تاڵەبانی،

ئێران سزای 28 ساڵ زیندانیکردنی بەسەر کارمەندێکی فریاگوزاری بەلجیکیدا سەپاند

دەسەڵاتدارانی ئێران سزای ٢٨ ساڵیان بەسەر ئۆلیڤیێر ڤاندێکاستیل، کارمەندی فریاگوزاری بەلجیکی زیندانیکراودا سەپاندووە. ئەو گەنجە تەمەن 41 ساڵە لە کۆتایی مانگی شوباتدا لە ئێران دەستگیرکرا و لە کاتێکدا لە زیندانی ئەڤینی تاران ڕاگیرابوو، کە

كوڕە بەرپرسێكی یەكێتی هەڵدەكوتێتە سەر كافتریایەكی سلێمانی

بەپێی تۆمارێكی ڤیدیۆیی، كوڕە بەرپرسێكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بە پاسەوانەوە هەڵدەكوتێتە سەر كافتریایەكی شاری سلێمانی. ئەو تۆمارە ڤیدیۆییە كە ماڵپەڕی (درەومیدیا)ی نزیك لە یەكێتی لە سلێمانی بڵاوی كردۆتەوە، تێیدا دەردەكەوێت كە كەسێك