ھێنانی بەش

کوردستان

مەسرور بارزانی پێشوازی جۆزێپ بوڕێڵ دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە 7 ی ئەیلولی 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە جۆزێپ بوڕێڵ جێگری سەرۆكی كۆمسیۆنی ئەوروپا و بەرپرسی سیاسەتی دەرەوە و ئاسایشی یەکێتیی ئەوروپا کرد.لە دیدارەکەدا جێگری سەرۆكی كۆمسیۆنی ئەوروپا و بەرپرسی

کچە پزیشکێک لە مەلەوانگەیەکی هەولێردا خنکا

کچە پزیشکێکی تەمەن 25 ساڵان لە مەلەوانگەیەکی شاری هەولێر خنکا و باوکیشی دەڵێت: "گومانمان لە خنکانەکەی هەیە و چاوەڕێی وەڵامی دادپزیشکی هەولێرین". فرمێسک فەرهاد حەسەن، پزیشکی شارەزای ددان، ئەمڕۆ سێشەممە لە مەلەوانگەیەکی شاری هەولێر خنکا.

مەسرور بارزانی: لە ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی بەردەوام دەبین

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و رایگەیاند، کابینەی نۆیەم بەردەوام دەبێت لەسەر درێژەدان بە پرۆسەی چاکسازی و رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و نەهێشتنی بەهەدەردانی سامانی گشتی. رۆژی سێشەممە

عەلی حەمەساڵح: لە وەڵامی شێری مووچەدا

عەلی حەمە ساڵح، پەرلەمانتاری گۆڕان وەڵامی شێرکۆ عەبدوڵڵا، تەنزنووسی نزیکی یەکێتی دەداتەوە و دەڵێ:" سێزدە ساڵە بەناوی بریکاری وەزیر 4ملیۆن و 330هەزار دینار وەردەگرێت. دەقی پۆستەکەی عەلی حەمە ساڵح: لە وەڵامی شێری موچەدا سێزدە ساڵە

ئەمڕۆ بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا دەگاتە هەولێر

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا لەگەڵ شاندێکی یاوەری کە ئێستا لە بەغدایە، بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە سەردانی هەولێر بکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆ ببێتەوە. جۆزێف بۆرێل، کاتژمێر 1:00ی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ دەگاتە

348 ملیۆن دینار بۆ شەقامە سەرەكییەكانی 8ی حەسارۆك خەرج كرا

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بە مەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەی كاری خۆڵكاری شەقامە سەرەكییەكانی 40 و 60م لە كەرتی 8ی حەسارۆك، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لەسەر ڕێژەی 15%ى داهاتى سەرۆكایەتیی شارەوانیی

لە سلێمانی پیاوێک بە تۆمەتی تەقەکردن لە ژنەکەی دەستگیرکرا

مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی ڕزگاری تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە تەقەی لەهاوسەرەکەی کردبوو دواتر هەڵاتبوو. دوای ئەوەی ھێزەکانی پۆلیسی سلێمانی ئاگادارکرایەوە لەڕووداوێکی تەقەکردن لەسنوری بنکەی پۆلیسی ڕزگاری، دەستبەجێ ھێزەکانی پۆلیس گەیشتنە

بەرپرسێکی باڵای یەکێتی ئەوروپا سەردانی هەولێر دەکات

دلاوەر ئاژگەیی، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەوروپا ڕایگەیاند، سبەی سێشەمە شاندێکی باڵای یەکێتی ئەوروپا بە سەرۆکایەتی جۆزێف بۆرێل بەرپرسی سیاسەتی دەرەوە و ئاسایشی یەکێتی ئەوروپا سەردانی هەولێر دەکا و لە گەڵ بەرپرسانی باڵای

بڕیارێک لە وەزارەتی داراییەوە

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بڕی ئەو مووچانەی وەرگیراوە لەلایەن ئەو مووچەخۆرانەوە کە زیاتر لە مووچەیەکیان وەرگرتووە پێش 1-07-2020 لێیان وەرناگیرێتەوە، بەڵام ئەوانەی لە دوای 1-07-2020 زیاتر لە مووچەیەکیان وەرگرتووە