کەسێکی بنەماڵەی تاڵەبانی: یەکێتی پلانی بۆ کوشتنی چەند کەسێک داناوە

ئامۆزایەکی بافڵ تاڵەبانی پلانێکی یەکێتی بە سەرپەرشتی بافڵ تاڵەبانی و جێبەجێکاری وەهاب هەڵەبجەیی بۆ کوشتنی چەند کەسێکی سنووری سلێمانی ئاشکرا دەکات. سالار تاڵەبانی لە فەیسبووک نووسیویەتی:" بۆ جاری سێیه‌م له‌ناو دژه‌تیرۆری یه‌كێتییه‌وه‌

ژمارەی ئەو کوردانەی لە غەززە کوژراون ئاشکرا کرا

بەپێی لیستی ئاماری کوژراوانی شەڕی نێوان گرووپە چەکدارەکانی غەززە و ئیسرائیل، کە وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین بڵاوی کردووەتەوە، نزیکەی 100 کەسی بە رەچەڵەک کورد لە کوژراون. کۆنسوڵی گشتیی فەلەستین لە هەرێمی کوردستان دەڵێت، "ژمارەی کوژراوان

راگەیاندنی ئەمریکا لەبارەی هێرشەکەی هەولێرەوە

وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پێنتاگۆن) ڕایگەیاند، شکستیان بە هێرشێکی سەر هێزەکانیان لە هەولێر هێناوە. وتەبێژەکەی پێنتاگۆن دەڵێت : میلیشیاکانی سەر بە ئێران لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەوڵی هێرشکردنە سەر هێزەکانمان دەدەن. وتیشی : 900

ئێران: جینۆسایدی غەززە بەردەوام بێت، ئەمریکا لە ئاگرەکەی سەلامەت نابێت

وەزیری دەرەوەی ئێران هۆشداری دەدات لەوەی "ئەگەر جینۆسایدی سەر غەززە بەردەوام بێت، ئەمریکا لە ئاگرەکەی سەلامەت نابێت" و دەڵێت، حەماس ئامادەیە هەموو بارمتە سڤیلەکانی ئیسرائیل ئازاد بکات، بەڵام پێویستە جیهانیش لە ئازادکردنی شەش هەزار

ئیسرائیل لە بۆردومانێکدا 50 هاوڵاتی خۆی دەکوژێت

گروپی عیزەدین قەسام، باڵی سەربازی حەماسی فەلەستینی ڕایگەیاند، لە بۆردومانێکی ئیسرائیل دا 50 دیلی ئیسرائیلی کوژراون کە لای ئەوان دەست بەسەر بوون. ئەو کەسانە، لە 7ی ئۆکتۆبەر و لە کاتی هێرشەکانی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل دەستگیر کرابوون.

ڕاگەیاندراوی كۆتایی كۆبوونەوەی كۆمیتەی ناوەندیی پارتی

بەسەرپەرشتی جەنابی سەرۆك مه‌سعود بارزانی، كۆمیتەی ناوەندیی پارتیمان، ئەمرۆ پێنج شەممە 26/10/2023 له‌ صلاحه‌دین، بە ئامادەبوونی جێگرانی سەرۆك و ئەندامانی كۆمیتەی ناوەندی و یەدەگەكان، كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دا. كۆبوونه‌وه‌ به‌

ئیسرائیل ئامادەکاری بۆ هێرشی زەمینی دەکات

بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، ئامادەکاری بۆ هێرشی زەمینی دەکەن. نەتانیاهۆ وتی "ناتوانم بە دیاریکراوی کات و چۆنێتییەکەی بڵێم." ئاماژەی بەوەش کرد کە ئیسرائیل لە جەنگێکدایە لەپێناو مانەوەیدا.

ئاگرێکی گەورە لە سلێمانی کەوتەوە و قوربانی هەیە

ئاگرێکی گەورە لە سنوری عەربەتی پارێزگای سلێمانی کەوتەوە و بەپێی زانیارییەکان کەسێک گیانی لەدەستداوە. سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی ڕایگەیاند، لە رووداوەکەی عەربەتدا کەسێك گیانی لەدەستداوە و سێ برینداری سووتاویش

لە سووریا هێرشکرایە سەر بنکەیەکی هاوپەیمانان

ئەمڕۆ دووشەممە هێزێکی ئەمریکییەکان و هاوپەیمانان لە بنکەی سەربازیی تەنەف لە سووریا کراونەتە ئامانج، بەڵام هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی و مادیی نەبووە. رۆژی دووشەممە، 23ـی تشرینی یەکەمی 2023، بەرپرسێکی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا بە