ئینتەرنێتی غەزە پچڕێنرا و ئیسرائیل هێرشی زەمینی دەستپێکرد

سوپای ئیسرائیل ئاشکرایکرد، ئەمشەو هێرشە زەمینییەکانی بۆ سەر کەرتی غەززە فراوان دەکات و دەست بە ئەنجامدانی هێرشی زەمینی دەکەن.

سوپای ئیسرائیل داوای لە خەڵکی غەززە کرد بەرەو باشووی غەززە بڕۆن بۆ ئەوەی دووربن لە بەئامانجگرتنیان لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە.

بەپێی راگەیاندنی نووسینگەی راگەیاندنی کەرتی غەززە بێت، ئیسرائیل هێڵی ئینتەرنێت و مۆبایلی پچڕاندووە. هەروەها ئیسرائیل تۆمەتبار دەکات بەوەی “بە هێرشی خوێناوی لە ئاسمان، وشکانی و دەریاوە کۆمەڵکوژی” دژی خەڵکی سڤیلی غەززە ئەنجامدەدات. 

هاوکات لە سەرەتای ئێوارەی ئەمڕۆوە، ئیسرائیل هێرشەکانی بۆ سەر باکووری کەرتی غەززە بە شێوەیەکی بێوێنە چڕکردنەوە. 

ھەواڵی زیاتر