نامەی پابلۆ نیرۆدا بۆ ئالبێرتینا ڕۆسا

بچکۆلەکەم..

دەبێ دوێنێ ڕۆژنامەیەکت بە دەست گەیشتبێ لەگەڵ هۆنراوەیەکم، تێیدا دەربارەی دیارنەبوون (دیارنەبوونی تۆ)، بەدڵت بوو ئازیزەکەم؟ باوەڕت بەخۆت هێنا کە تۆم لەبیرە؟ جگە لەوەش، تۆ لەناو نامەی 10 ڕۆژی من دایت.

لەسەر گژوگیای شێدار ڕادەکشێم، ئێواران بیر لە شەپقەکەت دەکەمەوە، خۆم دەبینی لە چاوەکانتدا کاتێک تۆم خۆش دەویست.

کاتژێر پێنج بە تەنیا دەچمە دەرەوە، بەسەر شەقامەکاندا دەڕۆم بۆ ئەوەی ونبم.
هەندێجار تەنیا یەک هاوڕێ یاوەریم دەکات.
لەگەڵ ژمارەیەک لە خۆشەویستە کۆنەکانم شەڕم کرد،
تەنیام، وەک ئەوەی هەرگیز لەوەو پێش تەنیا نەبووبم
گەر تۆم لەگەڵ بایت، هێندە دڵشاد دەبووم وەک ئەوەی هەرگیز لەوەو پێش دڵشاد نەبووبم.

بۆ هەشتەمین جار درەختێکم چاند، بۆنەکەی لە هەیوانی ماڵەکەمدا. بۆ پێنجەمین جار بیر لەتۆ دەکەمەوە، گوڵە نێرگزە تایبەتەکەم.

لێرە لە شەودا، (با) ونبون تێکدەشکێنێ، بە تەنیا لە کێوێک دەژیم، گەلێجار شەوان پەنجەرە لەسەر سەگەکان دادەخەم بۆ ئەوەی بێدەنگ بن.

ئەوکاتەی کە تۆ خەوتووی(چەشنی ناو شەمەندەفەرەکە)، پەنجەرە بۆ(با) دەکەمەوە بۆ ئەوەی تۆم بۆ بێنێ، بێ ئەوەی بە ئاگات بێنێ، وەک ئەوەی خۆم بەئاگام نەهێنایت.

لەگەڵ ئەوەشدا، بەیانی بەخۆشی تۆ چوار ڕەنگ دەفڕێنمە ئاسمانی لۆتائاڵتۆ..

ئازیزەکەم، لەم شەوانە کاتێ کە باشووری بێزار لە پەنجەرەکەی منەوە تێپەڕ دەبێت، نامەیەکی درێژت پێدەگات.

ئەمڕۆ حەسرەت دەچێژم چون تۆ لەگەڵ من نیت، ناتوانیت هەمیشە لەگەڵم بیت.

ماچی درێژ لە پابلۆکەتەوە..

پابلۆ نیرۆدا، شاعیری چیکی لە 12 حوزەیرانی ساڵی 1904 لە چیلی لە دایکبووە.
ساڵی 1971 توانی خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبیات بەدەستبهێنێ. یەکێکە لە شاعیرە هەرە دیارەکانی ئەمریکای لاتین لە سەدەی بیستەم.
لە تەمەنی 10 ساڵییەوە دەستی داوەتە نووسینی شیعر. نیرۆدا سەرەتا شیعرەکانی لە ڕۆژنامە ناوخۆییەکان بڵاو دەکردەوە و دواتر لە گۆڤارە چیللەکانی پایتەخت.
لە تەمەنی دوو ساڵیەوە دایکی لەدەست داوە، خەمێکی قووڵی لە شیعرەکانی نیرۆدا جێهێشتووە.
نیرۆدا لە 23ی ئەیلولی 1973 ماڵئاوایی لە ژیان کردووە.

ھەواڵی زیاتر