هه‌زار و 10 كه‌سی تر تووشی كۆرۆنا بوون و 33 كه‌سی تریش گیانیان له‌ده‌ستدا

وه‌زاره‌تی ته‌ندرستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی بڵاوكرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند، “له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا هه‌زار 10 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون و 33 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.”

ئاماژەی به‌وه‌شكردووه‌، “كه‌ لە 24 کاتژمێرى ڕابردوودا 5885 پشکنین ئه‌نجامدراون، له‌و ژماره‌یه‌ش هه‌زار و 10 كه‌سی تر تووشی كۆرۆنا بوون 353 توشبوو چاکبوونەتەوە و 33 توشبووی تریش گیانیان لەدەستداوە.”

ھەواڵی زیاتر