كاروان كهلاری/ باڵكێش
وەزیری کارەبای هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، “پێدانی کارەبا بە کەرتی تایبەت، بەمەبەستی باشترکردنی کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا و کەمکردنەوەی تێچووە لەسەر حکومەت.”
ئەمڕۆ دووشەممە، 20ی ئۆكتۆبهر، کەمال محەمەد، وەزیری کارەبای حكومهتی ههرێمی كوردستان ڕایگەیاند، “ئامانجی سەرەکی لە پێدانی کارەبا بە کەرتی تایبەت، باشترکردنی دۆخی کارەبا و زیادکردنی کاتژمێرەکانی کارەبا پێدان و کەمکردنەوەی تێچووە لەسەر حکومەت، کە هەمان نرخی هەیە لەگەڵ کارەبای حکومیدا و گۆڕانکاری بەسەر نرخدا نایەت.”
ئاشكراشی كرد، “تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ تەندەرەکە ئامادە دەبێت و دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، 70%ی ستافی حکومیش دەچنە سەر ستافی کەرتی تایبەت.”
وتیشی: “دەمانەوێت هاوڵاتی تەنها یەک پارە بداتە کرێی کارەبا و وەک ئێستا نەبێت کە پارەی حکومەت و مۆلیدە ئەهلییەکانیش دەدات.”
هەفتەی ڕابردوو بڕیاردرا کە تایبەت بە پرۆژەی پێدانی کارەبا بە کەرتی تایبەت، وەزیری کارەبا بۆ تاوتوێکردنی بابەتەکە بچێتە پەرلەمان و ڕایگەیاندبوو، كه کەرتی کارەبا لە گشتی و حکومییەوە بۆ کەرتی تایبەت دەگۆڕن و ئەوەش گومانی لای هاوڵاتیان لەبارەی نرخی کارەباوە دروستکردووە.