كاروان كهلاری/ باڵكێش
مەسرور بارزانی، سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان، لهمیانی كردنهوهی جووتسایدی ڕووڤیا- گۆپاڵ، ڕایگەیاند، “ئەمە یەکێکە لە پرۆژە ستراتیژییەکان و ئەم پرۆژانە گرنگن و بەردەوامیشیان دەبێت، چونکە خەڵک تەنها مووچەی ناوێت، بەڵکو پرۆژەی خزمەتگوزاریشی دەوێت.”
له وتارهكهیدا كه پێشكهشی كرد، وتیشی، “ئەم پرۆژەیە لە سەر ئاستێکی زۆر بەرز جێبەجێکراوە، لە ماوەی ڕابردووشدا پرۆژەی زۆرباش لە هەولێر، سلێمانی و دهۆک، لەلایەن کۆمپانیای ناوخۆیی و بە ئەندازیار و دەستی کاری کوردستان جێبەجێکراون.”
ئاماژهی بهوهشكرد، “كه ئەم ڕێگایە جگە لەوەی ئاسانکارییەکی باشە بۆ هاتوچۆی هاوڵاتیان، ڕێگایەکیشە بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی و ئاسانترکردنی ئاڵوگۆڕەکان.”
سەبارەت بەو بڕە پارەیەی كه بۆ پرۆژەکان تەرخاندەکرێت، ڕوونیکردەوە، “کە پرۆژەکان قورسایی زۆری دەکەوێتە سەر کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت، ئێمە لە حکومەتی هەرێم خەرجییەکانمان بۆ کەمترین ئاست کەمکردووەتەوە، بەڵام بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا و ئەو قەیرانە داراییەی ڕووی لە هەرێمی کوردستان کردووە، هۆکارێکە بۆ ئەوەی نەتوانین پرۆژەکانیش لەکاتی خۆیدا جێبەجێ بکەین.”
باسی لهوهشكرد، “كه خەڵک دەڵێن بۆ مووچە دابەشناکەن و پارە بۆ پرۆژە خەرجدەکەن، حکومەتی هەرێم بەپێی ئەو توانایەی هەیەتی کەمتەرخەمی نەکردووە و نایکات بۆ دابەشکردنی مووچە، لەگەڵ ئەوەشدا خەڵک تەنها موچەی ناوێت، بەڵکو قوتابخانە، نەخۆشخانە و ڕێگاوبان و پرۆژەی خزمەتگوزاریشیان دەوێت، چونکە هەموو هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان موچەخۆر نین و ئەوانیش مافیان هەیە لەسەرمان و دەبێت خزمەتیان بکەین.”
جووتسایدی ڕووڤیا – گۆپاڵ یەکێکە لە پرۆژە ستراتیژییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بواری ڕێگاوبان، درێژی ڕێگاکە 22 کیلۆمەتری جووتسایدە و ( سێ هێڵی هاتن و سێ هێڵی چوون ) لە گەڵ شەش ئۆڤەرپاس و پردێک و سێ کیلۆمەتری هاتووچۆی خێرا ( ئۆتۆبان ) لەخۆدەگرێت.