به‌هۆی دانانی بۆمبه‌وه‌‌ له‌ مه‌خمور باوكێك و سێ كوڕ گیانیان له‌ده‌ستدا

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش‌

پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، 20ی ئۆكتۆبه‌ر، بۆمبێك له‌ژێر ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییه‌كی كورد له‌ گوندی زوڕنای سه‌ربه‌ ناحیه‌ی قه‌راجی قه‌زای مه‌خموور به‌ناوی (سامی حاجی به‌هرام زۆڕنایی) دانراو به‌وهۆیه‌وه‌ خۆی و سێ كوڕی گیانیان له‌ده‌ستدا.

كه‌سێكی نزیك له‌ قوربانییه‌كان به‌ باڵكێشی وت، “پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ بۆمبێك له‌ژێر ئۆتۆمبێلی سامی حاجی به‌هرام زوڕنایی دانراوه‌ و له‌كاتی كردنه‌وه‌ی ده‌رگای ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا، بۆمبه‌كه‌ ته‌قیوه‌ته‌وه‌ و به‌وهۆیه‌وه‌ خۆی و سێ كوڕی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.”

وتیشی: “له‌ئێستادا ته‌رمه‌كانیان گوازراوه‌ته‌وه‌ بۆ به‌شی پزیشكی دادوه‌ری نه‌خۆشخانه‌ی مه‌خموور.”

ھەواڵی زیاتر