ئێران مه‌رجه‌كانی پێدانی ڤیزای بازرگانی ڕاگه‌یاند

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

سەرکونسوڵی ئێران لە سلێمانی ڕایگەیاند، ئاگاداری ته‌واوی بازرگان و چالاكانی ئابوریی هه‌رێمی كوردستان ده‌كەینەوە، بۆ وه‌رگرتنی ڤیزای بازرگانی، ئه‌م به‌ڵگه‌نامانه‌ی خواره‌وه‌ بخه‌نه‌ڕوو:

 1- پێناسی بازرگانیی باوه‌ڕپێكراو و له‌كاردابوو.

2- بانگهێشتنامه‌ی فه‌رمی كۆمپانیا و هاوبه‌شه‌ بازرگانه‌ ئێرانییه‌كان له‌سه‌ر پێویستیی چوون بۆ ئێران به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆ و ئه‌نجامدانی گرێبه‌ست، یان پسوڵه‌ی كڕینی كاڵا له‌ ئێران.

3- پشكنینی كۆرۆنا له‌ جۆری PCR

ئه‌م مه‌رجانه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ پێدانی ڤیزا له‌كاتێكدایه‌، كه‌ له‌ دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوه‌ تائێستا پێدانی ڤیزای گەشتیاریی بە هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان وەستاندووە و له‌ئێستاشدا تەنها بازرگان و كه‌سانی نەخۆش دەتوانن، ڤیزای ئێران وەربگرن.

ھەواڵی زیاتر